90 فیوزى مینى دژه تانك له خانووێكى گەرمیان دۆزرایه‌وه
دوای دۆزینەوەیان، هاووڵاتییەكە هێزه‌كانى ئاسایشی ئاگەدار كردووەتەوە و تیمى له‌ناوبردنى ته‌قه‌مه‌نى لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى مین له گه‌رمیان تەقەمەنیەكانیان گواستووەتەوە.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگاى گشتیى كاروبارى مین، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ( كه‌وتووه "له گوندى (بێلووله)ى سه‌ر به شاره‌دێی مه‌یدان، هاووڵاتییه‌ك له كاتى دروستكردنى خانوودا كۆمه‌ڵێك ته‌قه‌مه‌نى دۆزیوه‌ته‌وه و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوچه‌كه، تیمى له‌ناوبردنى ته‌قه‌مه‌نى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان چوونه‌ته شوێنه‌كه و توانیویانه ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له چاڵێك ده‌ربهێنن و به‌سه‌لامه‌تى بیگوێزنه‌وه و له‌ناوى به‌رن".
ته‌قه‌مه‌نییه‌كان بریتى بوون له 90 فیوزى مینى دژه‌تانك له جۆرى TM62.
به‌پێى ئامارێكى ده‌زگاى گشتیى كاروبارى مین له هه‌رێمى كوردستان، له ساڵى 2017دا زیاتر له 27 هه‌زار و 108 مین و ته‌قه‌مه‌نى و بۆمبی چێنراو و پاشماوه‌ى جه‌نگى پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه
bas news-
