لە كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆنفرانسی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێ
بڕیاره ڕۆژی 16ى ئادار له كۆنگرێسى ئه‌مریكا، كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به‌یادى 30هه‌مین ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت، بەڵام هیچ نوێنه‌رێكى شاره‌كه بۆ كۆنفرانسه‌كه بانگهێشت نه‌كراوه.
نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مریكا له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، ڕایگه‌یاندووه "بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ى ئه‌مساڵ چه‌ند ڕزگاربوویهكى هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك به‌شدارى ده‌كه‌ن، زمناكۆ محه‌مه‌د له ڕێگه‌ى سكایپه‌وه و ڤیدیۆیه‌ك نیشان ده‌درێت كه دیمانه‌ى چه‌ند ڕزگاربوویهكه و تێیدا داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن ئاوڕ له شاره‌كه و خه‌ڵكه قوربانیدهرهكهى بده‌نه‌وه، له ناشڤیڵیشهوه محه‌مه‌د عه‌زیز وه‌كو ڕزگاربوویهكى هه‌ڵه‌بجه ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام له‌ناو هه‌رێمى كوردستانەوە كه‌س بانگهێشت نه‌كراوه".
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه "ئێمه ناتوانین ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنى ڤیزا بكه‌ین بۆ میوانه‌كان، ڕه‌نگه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ـ فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بتوانن له‌وباره‌یه‌وه هاوكاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستنیشانكردنى لیستى ئه‌و كه‌سانه‌ى بانگهێشت ده‌كرێن، باشتر وایه به‌هاوكارى ئه‌و لایه‌نانه‌ى ناو هێنراون، ناوى میوانه‌كان ئاماده بكرێت و ڕا‌وبۆچوونى خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ربگیرێت".
به‌پێی نووسراوه‌كه "نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مریكا بودجه‌یه‌كى ته‌رخانكراوى نییه بۆ سازكردنى كۆنفرانسێكى له‌م شێوه‌یه تا بتوانین میوان له هه‌ڵه‌بجه‌وه بهێنین، بودجه‌ى نوێنه‌رایه‌تى بودجه‌یه‌كى به‌ڕێكردنى كاروبارى ئاساییه و هیچ بەشێكی تێدا نییه بۆ كۆنفرانس و كاروبارى له‌و جۆره، سه‌ره‌ڕاى بایهخهكهشیان".
bas news-
