هۆزەعەرەبەکانی مووسڵ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن بە هانای سوونەوە بێن
گوته‌بێژی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ ،شیخ مزاحم ئه‌لحویت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "داوا له‌رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به زووی دەکەین بێنه سه‌رهێڵ و رۆڵه‌كانی ئێمه له گرتووخانه‌كانی فرقه15ی سوپای عێراق له مووسڵ رزگار بكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای مردنی یه‌كێك له رۆڵه‌كانم له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دان
.
شێخ مزاحم ئه‌لحویت دەشڵێ، هاوڵاتی خالد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌لجحێشی له گوندی برغلیهی سه‌ر به‌ناحیه‌ی عه‌یازیه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دانی تووند له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری فرقه‌ی 15ی سوپای عێراق نه‌قیب ئیهاب كه خه‌ڵكی ناسریهییه كه پێش چه‌ند رۆژێك له لایه‌ن لیوای 73 له فرقه‌ی 15 كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه ده‌ستگیر كرابوون گیانی له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو خۆی پۆلیس بووه له ناحیه‌ی ره‌بیعه و هێزه‌كان ده‌ستگیریان كردووه به‌تۆمه‌تی كاركردن بۆ ئاسایش و ریفراندۆم، بۆیه داوا ده‌كه‌ین رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی رێگه بگرن له‌پێشێلكاری مافی مرۆڤ و راگرتنی ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل وهه‌ر چی بكرێت سه‌رۆكوه‌زیران لێی به‌رپرسیاره به‌تایبه‌ت كه هاوڵاتیان به‌هۆی مه‌زهه‌بی ده‌ستگیر ده‌كرێن.
دەشڵێ، داوا ده‌كه‌ین به زووی لێكلۆڵینهوه بكرێت و هه‌موو ئه‌وانه سزابدرێن كه كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیشیان له‌و كاره‌دا هه‌یه.
ئه‌لحویت راشیگه‌یاند، له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌پرسین كوا یاسا و ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی تۆ یه‌ك داعشی دهستگیرنهكردوو و له‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانن و بهئازادنه دهستورێنهوه و له‌نێو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چهكدری داعش هه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، شه‌هید ئه‌لجحێشی یه‌كه‌م شهڕكهربووه دژی داعش، بۆیه پێشتر و دواتریش هیچ پێوه‌ندی به‌داعشه‌وه نه‌بووه.
kdp-
