شرۆڤەکارێکی سیاسی: کورد کێشەی شەراکەت و هاووڵاتیبوونی هەیە لە عێراقدا

شرۆڤەکارێکی سیاسی: کورد کێشەی شەراکەت و هاووڵاتیبوونی هەیە لە عێراقدا
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێی وایه‌، كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل به‌غدا ته‌نیا مووچه‌ و هه‌ندێ داوكاری دارایی نین ده‌شڵێ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ره‌كی كورده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی عێراقدا كه‌ ئه‌گه‌ر عێراق ده‌وڵه‌تێكی ستانداریش بێت ده‌وڵه‌تی كوردنییه‌ و ئێمه‌ كێشه‌ی هاوڵاتیبوونی و شه‌راكه‌تمان هه‌یه‌ نه‌ك مووچه‌.

مه‌شخه‌ل كه‌ولووسی، شرۆڤه‌كاری سیاسی به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی دیاریكراودانییه‌ له‌ عێراقدا نابێت كێشه‌ی كورد بچووكبكرێته‌وه‌ به‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یان وه‌زیرێكه‌وه‌ هه‌یه‌، كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه‌ ئایا ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌وڵه‌تی هاوڵاتییه‌ و شه‌راكه‌تی ئێمه‌ راسته‌قینه‌یه‌، عێراقێك هاتووه‌ خواست و ئیراده‌ی ئاینده‌ی میلله‌تی كوردیان كۆلونیالیزه‌كردووه‌ چیان به‌رانبه‌ر بۆ گه‌لی كورد كردووه‌، ئه‌مه‌ هه‌موو پرسیارن، نه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌بادی كه‌ی مووچه‌مان بۆ ده‌نێرێت.

دەشڵێ، "ئێستا نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ ناسیۆنالیزمی كوردی هه‌یه‌ كه‌ پێمانوایه‌ پێویسته‌ سه‌رله‌وێ پێناسه‌ی پێوه‌ندی نێوان كورد و ده‌وڵه‌تی عێراق بكرێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ هه‌تا عێراق ده‌وڵه‌تێكی ستانداردیشبێت دواجار عێراق ده‌وڵه‌تی كورد نییه‌.

مه‌شخه‌ل كه‌ولووسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ ئێستادا چه‌ند فاكتێكی سه‌ره‌كی و چه‌ند كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كیشی تێدا هه‌یه‌ و نایانه‌وێ رێكه‌ون، هه‌تا لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌نین سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن و له‌سه‌ر سیغه‌یه‌ك رێكه‌ون ئه‌وه‌ش باجه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یدات، پێموایه‌ عه‌بادی خۆی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی نییه‌، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دروست بكات و به‌غدا هه‌ندێ مووچه‌مان بۆ بنێرێ و كێشه‌كان به‌شێوه‌ی په‌نجكراو چاره‌ بكرێن، به‌ڵام كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كورد له‌ عێراقدا به‌ چه‌ند داواكاریه‌ك چاره‌ناكرێن، چونکە ئەگەر بپرسین ئایا ئێمه‌ هاوڵاتی راسته‌قینه‌ی عێراقین و شه‌ریكین له‌ ده‌سته‌ڵاتدا بێگومان نەخێر.
kdp-
Top