سلێمانی.. ژنێک بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، رای دەگەیەنێت، کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ ژنێک گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8\3\2018، لە بازنەی مەلیك مەحمود لەشاری سلێمانی ژنێك ئۆتۆمبێل لێی دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدا.
پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی ژنەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراو لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.
ئاشکراشی کردووە کە لەئێستاش شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ڕاگیراوە.
bas news-
