سلێمانی.. کرێکارێکی سووری بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2018/3/8، له‌گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری سلێمانی، كرێكارێك له‌كاتی كار كردن‌دا به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پاش گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، ده‌ركه‌وتووه، کرێکارەکە ناوی (ب، م)ەو ته‌مه‌نی 22 ساڵه و خه‌ڵكی سووریایه، كرێكاری تەختەبەست بووەو بەهۆی بەرزکردنەوەی شیشەوە، شیشه‌كه بەر کێبڵی کارەبا کەوتوەو به‌و هۆیه‌وه گیانی لەدەست داوە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
bas news-
