پۆلیسی سلێمانی: دوو باندی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران

 پۆلیسی سلێمانی: دوو باندی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو باندی دزینی ئۆتۆمبێلیان دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/3/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە لە دوو چالاکیی جیاوازدا، مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو باندنی جیاوازی دزینی ئۆتۆمبیلیان لە سلێمانی دەستگیر کرد، کە باندێکیان ئۆتۆمبیلێکی جۆری (تۆیۆتا ھایلۆکس)یان دزیوە، باندەکەی دیکەشیان تەکسییەکی جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا)یان دزیوە.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە باندەکە لە چوار کەس پێکھاتوون و دانیشتووی دەرەوەی شاری سلێمانین، بەڵام دزییەکەیان لەناو شاری سلێمانیدا ئەنجام داوە.










باسنيوز
Top