حەشدی شەعبی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات
گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکووکیان رادەستی میلیشیاکان کرد
سه‌رچاوه نێوخۆییه ئاگاداره‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/ 3/ 2018 ڕایان گه‌یاند، نووسینگه‌ى گرووپى "عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق" له پارێزگاى كه‌ركووك، نووسراوێكیان ئاراسته‌ى مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی له كه‌ركووك كردووه و تێیدا هۆشدارییان داوه له به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌ئاهه‌نگه‌كانى نه‌ورۆز و هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، (حاجی ئه‌بو سافی) به‌رپرسی نووسینگه‌ى میلیشیاى عه‌سائیب له كه‌ركووك، نووسراوێكى ئاراسته‌ى مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك كردووه و تێیدا هۆشدارى توندى داوه و نووسیویه‌تى: "نه له نه‌ورۆز و نه له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژردنه‌كان ڕێگه‌تان پێناده‌ین ئاڵاى كوردستان له‌ناو كه‌ركووك، به‌رز بكه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، كه به‌رپرسانى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، به‌هۆى ئه‌و نووسراوه‌وه سه‌ردانى "ڕاكان سه‌عید جبوورى" پارێزگاره‌كه‌ى میلیشیاى حه‌شد له كه‌ركووك كردووه و نیگه‌رانى خۆیان له‌و ڕووه‌وه ده‌ربڕیوه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
BAS NEWS-
