هەوڵی تیرۆركردنی موقتەدا سەدر دەدرێت

هەوڵی تیرۆركردنی موقتەدا سەدر دەدرێت



ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگا میدیاییەكانی عێراق دەنگۆی هەوڵی لەناوبردنی موقتەدا سەدر ڕێبەری مەرجەع و رەوتی سەدریان بڵاوكردەوە، كە لەسەر هەردوو ئاستی كەسی و سیاسی كاری بۆ دەكرێت.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە چەند بزاوتێكی سیاسی و هاوپەیمانییەك هەن دەیانەوێ بەیەكجاری رەوتی سەدر لە نەخشەی سیاسیی عێراق بسڕنەوە، تەنانەت هەوڵی تیرۆركردنی خودی موقتەدا سەدریش لەئارادایە.


ئاماژەشیان بەوە داوە كە موقتەدا سەدر سەركردەیەكی شیعی خاوەن جەماوەرێكی بەرفرەوانە و لایەنە شیعیە نزیكەكان لە ئێران، ترسی زۆریان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگێكی زۆری شەقامی شیعی ببات.


هەروەها ئەوەش ئاشكرا كراوە كە میلیشیای بەهێز لەنێو دەوڵەتی عێراقدا هەیە، لە ڕێگەی كردەی تیرۆریستیەوە هەوڵی كوشتنی سەدر دەدات، بۆ ئەوەی دواتر تیرۆركردنەكە بخەنە ئەستۆی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.

BAS NEWS-
Top