یه‌كه‌م كاروانى عومره‌كارانى كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه گه‌یشته سعوودیه
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 7/3/2018 به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ و له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه یه‌كه‌مین كاروانى عومره‌كارانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتنه شارى جده‌ى سعودیه كه ژماره‌یان 161 عومره‌كار بووه".
گوتیشی "سبه‌ینێ 8/3/2018 له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه دووه‌مین كاروانى عومره‌كاران ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته كه ژماره‌یان 160 عومره‌كاره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "له‌ساڵانى ڕابردوودا له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى وه‌رزى عومره‌وه تا وه‌رزى حه‌ج كردن نزیكه‌ى 19 هه‌زار هاووڵاتى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ عومره‌كردن سه‌ردانى سعودیه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمه‌وه ڕێژه‌كه زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و پێشبینیده‌كرێت تا وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 10 هه‌زار هاووڵاتى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن".
BAS NEWS-
