گرانتێکى تایبەت بە توێژینەوە لە بوارى ڕیفۆرمى پەروەردە و خوێندنى باڵا ڕادەگەیەنرێت

 گرانتێکى تایبەت بە توێژینەوە لە بوارى ڕیفۆرمى پەروەردە و خوێندنى باڵا ڕادەگەیەنرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دووەمینگرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى راگەیاند.

دوای ئەوەی لە ماوەی پێشوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى بۆ مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان ڕاگەیاند، کە تایبەت بوو بە دابینکردنى پشتیوانى دارایى بۆ ئەو توێژینەوانەى کە لە بوارە جیاجیاکاندا، بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى 7\3\2018 وەزارەتەکەمان دووەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند، بۆیە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بۆ توێژەران و مامۆستایان کردەوە.

ئەم گرانتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تایبەت دەبێت بەتوێژینەوەکانى بوارى (هەڵسەنگاندنى پڕۆسەى ڕیفۆرمى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان)، بۆیە داواکارن توێژەران لە ماوەى دیاریکراودا پرۆپۆزەڵەکانیان ئاڕاستەی بکەن.


وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵەکان ڕۆژی یەکشەممەی ڕێککەوتی 8\4\2018یە، هەروەها توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلە (‪Scholraships@mhe-krg.org) ڕەوانە بکەن.










باسنيوز
Top