بڕێکی زۆر حەبی هۆشبەر و دەرمانی قەدەغەکراو لە ڕاپەڕین لەناو بران
محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین رايگەیاند: "دەرمانەکان دوای دەست بەسەرداگرتنیان لە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ بە كوورەی تایبەت بە لەناوبردن و پێنچ دەزگای فەلكردنی حەب، هاوکات هاووڵاتییەك لەسەر هەمان مادە و كەلوپەل بەناوی (ع.م.ح ) لەلایەن دادگاوە بە ( 6 ساڵ) زیندان سزا دراوە".
گوتیشی: "لە چالاكییەكی دیكەی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ ( 12 كــارتۆن حـــەبی ترامادۆڵ ) كە دەكاتە( 240000)دوو سەد و چل هەزار دەنكە حەب لەناو بران و تاوانبارێ بەناوی ( س.ب.س ) لەسەر هەمان بڕ لەلایەن دادگاوە بە (5 ساڵ) زیندان سزا دراوە".
باسنيوز
