وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داوامان لە توركیا كردووە هێرشەكانی سەر عەفرین بوەستێنێت
ژان ئیف لۆدریان، لە بەردەم كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكرد، كۆمەڵی نێودەوڵەتی ئێستا سەنگی خستووەتە سەر جێبەجێكردنی ئاگربەست لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، بەڵام "ناكرێت دۆخی عەفرینی ژێر دەسەڵاتی كوردەكان پشـتگوێ بخرێت".
لۆدریان ئەوەشی خستەڕوو، "خواستی جێبەجێكردنی ئاگربەست لە پـێناو هەموو سوریایە، لە ڕۆژانی داهاتوودا هەمووان لەسەر پـرسی غوتەی ڕۆژهەڵات كۆدەبینەوە، بەڵام ئاگربەستەكە هەموو لایەك دەگرێتەوە بە عەفرینیشەوە".
رونیشیكردەوە، "كاربەدەستانی فەڕەنسا چەندینجار ئەوەیان بە كاربەدەستانی توركیا وتووە، فەڕەنسا بە هێرشكردنە سەر شەڕڤانانی كورد لە ناوچەی عەفرین غەمبارە ئامۆژگاری ئەنقەرەیان كردووە كۆتایـیەك بۆ ئەوە دابنێت".
خەندان-
