وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده: ئه‌گه‌ری ئەوە هه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاییه‌كان دوا بخرێت
كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌زموونه‌كان، له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ڕايگه‌یاند: ”پێشووتر ڕامان گه‌یاندبوو كه 28/4/2018 تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامى بایكۆتكردنى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ڵبجه، ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، له‌ئێستا نیه‌تێك هه‌یه كه واده‌كه دوابخه‌ین“.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌زموونه‌كان، ئەوەشی روون کردەوە، کە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌و هه‌فته‌یه‌دا بڕیارى كۆتایى ده‌ده‌ن و كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان دیار ده‌كەن، هاوکات ئه‌وه‌ش یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه كه ئایا كاتەکەی له هه‌موو كوردستان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت یان هه‌ر له‌ناوچه باكۆتكراوهكان دوا ده‌خرێت.
باسنيوز
