یەپەگە بەهۆی لەشكركێشی توركیاوە بەرەكانی شەڕی داعشی چۆڵ كردووە
ئەمڕۆ سێشەممە رانگینە ئاشكرای كرد "زۆرێك له چه‌كدارانی سوپای سووریای دیموكرات، له به‌ره‌ی شه‌ڕی ناوه‌ڕاستی دۆڵی فوراتدا ده‌كشێنه‌وه، ئه‌گه‌رێكی زۆریش هه‌یه ئه‌وان چووبێتنه عه‌فرین و دژی توركیا شه‌ڕ بكه‌ن".
به‌رپرسێكی ئه‌مریكییش كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بۆ ئاژانسی هەواڵی "رۆیته‌رز" پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه به سه‌دان چه‌كداری سوپای سووریای دیموكرات به‌ره‌ی شه‌ڕیان له دژی داعش به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و عه‌فرین رۆیشتوون.
سوپای سووریای دیموكرات، له ساڵی 2015 به هاوكاری ئه‌مریكا دامه‌زرا. ئه‌و سوپایه زۆربه‌ی چەكدارەكانی كوردن و له عه‌ره‌ب و توركمانیش پێكدێت، به‌ڵام هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و سوپایه، باڵێكی سه‌ره‌كی یه‌په‌گه‌یه به ناوی یه‌په‌ژه كه هه‌موویان ئافره‌تن.
رۆبێرت مانینگ به‌رپرسێكی تری پنتاگۆن، بۆ رۆیته‌رز گوتبووی "ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش راوه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای سووریای دیموكرات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شه‌ڕه‌كه‌ی راگرتووه و به‌ره‌ی شه‌ڕیان به جێهێشتووه. ئێمه نامه‌نه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش هه‌بێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ له‌نابردنی داعشه".
باسنيوز
