ژمارەی قوربانییانی مەدەنیی عەفرین بەرز دەبێتەوە

 ژمارەی قوربانییانی مەدەنیی عەفرین بەرز دەبێتەوە
ژمارەی قوربانییانی مەدەنیی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، بەرز دەبێتەوە.



بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، رۆژی دووشەممە 5/3/2018 (رۆژی 45مینی هێرشەکە)، خوێناویترین رۆژی هێرشەکە بووە.



هەروەک سەنتەرەکە رایگەیاندووە، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی دەوروبەری عەفرین.



سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە رۆژی 45مینی هێرشەکە، 41 کەس گیانیان لەدەست داوە و 32 کەسی دیکەش بریندار بوون.



لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.










باسنيوز
Top