مایک پێنس: جموجۆڵە مەترسیدارەکانی ئێران بێ وەڵام نامێننەوە
بەپیی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، مایک پێنس، کەلە کۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل (ئایپک) قسەی دەکرد، لە لێدوانێکدا لەبارەی پرسی ئێران و چالاکییە سەربازی و سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە و مەسەلەی ناوکی قسەی کردووە و ڕای گەیاندووە: "بەهەڵەدا مەچن، ئەمە دوایین چانسی ئەوانە، ئەگەر بێت و ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە مانگەکانی داهاتوودا هەموان نەکرێتەوە و گۆڕانی تێدا پێک نەهێندرێت، ئەمریکا دەستبەجێ لێی دەکشێتەوە".
مایک پێنس، هاوشانی دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا یەکێک لە دژبەرانی پێداگری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، دەوڵەتی ئۆباما و پێنج زلهێزی دیکەی جیهانە کە جارێکی دیکە جەختی کردووەتەوە کە ئەم ڕێککەوتنە یان گۆڕانی بەسەردا دێت، یان ئەمریکا لێی دێتە دەرەوە.
جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا لە ئایپک کۆماری ئیسلامیی بەوە تاوانبار کرد کە ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بۆ یارمەتیی "گرووپتە تیرۆریستییەکان" بۆ وێنە لە سنووری ئیسرائیل تەرخان کردووە، داخستنی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە ئاسمانی ئیسرائیل، هەڵگری پەیامێک بوو کە بێگومان جموجۆڵە مەترسیدارەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیل، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە".
مایک پێنس جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕێگە نادەین، شکستی داعش لە ناوچەکە ببێتە ڕێگەیەک بۆ سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
باسنيوز
