جه‌هه‌په به فه‌رمی داوای هاوپه‌یمانی له هه‌ده‌په ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بوله‌نت تێزجان گوته‌بێژی جه‌هه‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، جه‌هه‌په سه‌ردانی زیاتر له 7 پارتی توركیا ده‌كات، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش داوا لێ كردنیانه تا له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا هاوپهیمانیهتییەك ببه‌ستن بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019.
تێزجان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له هه‌ده‌په كرد و ئاشكرای كرد به‌یانی سێشه‌ممه ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی دایانمه‌زراندووه تا سه‌ردانی پارته‌كان بكات به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی، ده‌چێته باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌ده‌په و به فه‌رمی داوایان لێ ده‌كرێت بێنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه.
تاوه‌كو ئێستە هه‌ده‌په له‌م ڕووه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه، ته‌نیا پێشتر به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه.
bas news-
