ژماره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه گوتاری هه‌ینییان لێ پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌م ده‌كرێته‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه ئێستا سه‌رقاڵى خستنهبارى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى كۆنفرانسی رێكخستنه‌وه‌ی گوتاری هه‌ینین كه دیارترینییان كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانى گوتاردانه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "له كۆى 5 هه‌زار و 543 مزگه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، له 3 هه‌زار و 14 مزگه‌وت گوتاری هه‌ینی ده‌خوێندرێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك كه‌موكورتى و گله‌یى دروستكردووه،بۆیه یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ى كه له كۆنفرانسى ڕێكخستنه‌وه‌ى گوتارى هه‌ینى كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌سترا، رێكخستنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان بوو كه گوتارى هه‌ینى تێدا ده‌خوێندرێته‌وه".
گوتیشى: "لیژنه‌یه‌كی زانستی په‌یوه‌ندیدار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى ئه‌وقاف پێكهێندراوه كه كارى سه‌ره‌كییان ئاماده‌كردنى ئامارى مزگه‌وته‌كانه كه گوتارى هه‌ینییان تێدا ده‌درێت و ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌و مزگه‌وتانه چه‌ند له‌یه‌ك نزیكن و ده‌نگی گوتاره‌كانیان تێكه‌ڵ ده‌بن".
نه‌به‌ز ئیسماعیل ڕونیشیكرده‌وه كه دواى ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مزگه‌وته‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه و ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌ش كه به‌هۆى نزیكى مزگهوتانهكانیان،نوێژى هه‌ینى له مزگه‌وته‌كانیان نامێنێ، به نۆره له‌گه‌ڵ مامۆستاى ئه‌و مزگه‌وته‌ى نوێژخوێنهكانى بۆى چوون ،گوتارى هه‌ینى ده‌خوێنینه‌وه.
bas news-
