ئەگەری هێرشکردنە سەر كەركووك ڕوو لە هەڵکشانە
فەرهاد حەمەعەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەڕەشەكانی داعش بۆ سەر شاری كەركووك جیددین و مەترسییەكی زۆری لەسەر كەركووك دروست كردووە، چونكە ماوەی چەند رۆژێكە داعش لە حەویجە و ریاز و دەوروبەری كەركووك بەردەوام هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و، بەوهۆیەوە ژمارەیەكی بەرچاوی هێزەكانی عێراق كوژراون و بەدیل گیراون، ئەوەیش وای كردووە هێزە عێراقیەكان نەتوانن كۆنتڕۆڵی ناوچەكە بكەن و داعش بەرەو گەشەكردنی بەرچاو بچێت لە سنوورەكەدا".
دوای هێرشەكانی رۆژانی رابردووی داعش بۆ سەر هێزە عێراقییەكان، لە ئێستادا ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەنێو دانیشتووانی شاری كەركووكدا دروست بووە، لەو بارەیەوە فەرهاد حەمە عەلی ڕوونی كردەوە: "دانیشتووانی كەركووك مافی خۆیانە ترسیان هەبێت لە هێرشی داعش بۆ سەر شارەكەیان و، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە هەڕەشەی هێرشی داعش بۆ سەر شاری كەركووك جیددییە و لە هەر كاتێكدا داعش هێرش بكاتە سەر كەركووك، دەتوانێ دەستی خۆی بوەشێنێت".
گوتەبێژی ئاساییشی كەركووك دەشڵێ: "هاووڵاتیانی كەركووك لە ترسدا دەژین و ژمارەیەكیش لە ترسی هێرشی داعش شارەكەیان بەجێ هێشتووە، چونكە خۆیان دەبینن لەنێو سەنتەری شاری كەركووك داعش بوونی هەیە و هێرش دەكاتە سەر هێزە عێراقییەكان، لەبەر ئەوە بابەتەكە لەوە دەرچووە داعش هەیە یان نییە لەنێو كەركووك، چونكە ئەوەتا هەیە و چالاكیشە
kdp-
