د. مه‌حموود عوسمان: هۆكاری هه‌موو كیشه‌كان نه‌مانی ته‌وافقه
له عێراقی نوێ‌دا هه‌میشه پرسه‌كان به ته‌وافق له نێوان پێكهاته‌كاندا یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زۆرینه‌ی پرسه‌كان به زۆرینه و به‌بێ كورد یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه كه ماوه‌ی دوو ساڵه به‌بێ كورد په‌سه‌ند ده‌كرێت، چاودێرانیش پێیان وایه تا ته‌وافق نه‌بێت كێشه‌كان چارە نابن، چونكه هه‌ندێك پێكهاته زۆرینه‌ن و هه‌ندێكیش كه‌مینه‌ن.
سیاسه‌تمه‌داری كورد، د. مه‌حموود عوسمان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێویسته هه‌رێمی كوردستان په‌نا بباته به‌ر دادگای فیدراڵی و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و حیزبه‌كانیش پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و بڕیاری خۆیان بده‌ن، پێویسته پێش بڕیاردانیش دیراسه‌یه‌كی وردی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بین، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانین خۆمان به‌رێوه ببه‌ین زۆر باشتره، بۆیه گه‌ر كورد هه‌مووی یه‌ك بێت ده‌توانن بڕیار بده‌ن."
د. مه‌حموود عوسمان گوتیشی: "پێویسته له عێراق هه‌موو كێشه‌كان به ته‌وافق چاره بكرێن، به زۆرینه و كه‌مینه كێشه‌كان چاره نابن، چونكه چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له عێراق هه‌ن و به‌بێ ته‌وافق ناتوانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و نه‌مانی ته‌وافقیش ئه‌و هه‌موو كێشه‌ی دروست كردووه."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد زیاتر گوتی: "سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد وایه و بڕوایان به فیدراڵیه‌ت و مادده‌ی 140 نییه و چه‌ند ساڵه ئێمه هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بۆ ئێمه‌ی ناكه‌ن، بۆیه چاره‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا زه‌حمه‌ته، به‌تایبه‌ت گه‌ر لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌ك نه‌بن، به‌ڵام گه‌ر كورد یه‌ك بێت چاره‌كردنی زه‌حمه‌ت نابێت."
kdp-
