ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق: بودجەی هەرێمی کوردستانمان زیاد کرد
مەسعود حەیدەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، ”بودجەکەی ھەرێممان زیاد کرد“.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، دوای ئەوەی کە مووچەی فەرمانبەران لە پرۆژە یاساکەدا ترلیۆنێک کەم کرابووەوە، ”نووسراوێکم ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، بۆ زیادکردنی پارەی (یەدەگی فریاکەوتن) لە دوو ترلیۆنەوە بۆ سێ ترلیۆن، بۆ ئەوەی بودجەی ھەرێمی کوردستان ببێتە ٧،٥٩٧ ترلیۆن و پشکی کورد لە ١٢،٦٧٪ەوە ببێتە ١٤٪“.
مەسعود حەیدەر ئاماژەشی بەوە داوە کە لەمبارەیەوە سبەی سێشەممە ٦ی ئاداری ٢٠١٨ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیان دەبێت.
باسنيوز
