بەرپرسێکی یەکێتی لەبارەی تۆمارە ڤیدیۆییەکەی ئێران ڕوونکردنەوە دەدا
کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە مانگی ڕابردوودا تۆمارێکی ڤیدیۆیی بەڵگەیی بڵاو کردەوە و تێیدا وردەکاریی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی قەرارگەی (هەمزە)ی بۆ سەر قەڵای دیموکرات بڵاو کردەوە کە هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ماڵی کەسوکاری پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بوون.
لەو تۆمارە ڤیدۆییەدا کە ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ئەوە دەردەکەوێت کە ئۆپەراسیۆنەکەی لە مانگی تەمووزی 1996 بە تەواوەتی بە ئاگاداری و کارئاسانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و لە دەروازەی باشماخەوە هێزەکانی ئێران بە چەکی قورس و بێ هیچ ئاستەنگێک، هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بە قووڵایی 250 کیلۆمەتر و لە کۆیە، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی ئەو پارتەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام داوە.
لەمبارەیەوە ئهحمهد قهدهفهرى، جێگرى لێپرسراوى مهڵبهندى ههڵهبجهى یهكێتی، ڕاگهیاند، ساڵانى ڕابردوو ”بههۆى شهڕى ناوخۆوه“ یهكێتیی ڕووبهڕووى فشارێكى زۆر بوویهوه.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەوکاتە كۆمارى ئیسلامیی ئێران، ”هێزێكى خۆى هێنایه ناو شارى سلێمانی، بۆ ئهوهى پهلامارى بارهگاكانى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران بدات“.
هەرچەندە هەم لایەنی ئێرانی و هەم لایەنی حزبی دیموکرات لە تۆماری ڤیدیۆیی خۆیاندا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە بە هاوکاریی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەلاماری قەڵای دیموکرات لە شاری کۆیە دراوە، بەڵام ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەڵێت: ”هیچ هێزێكى یهكێتی لهگهڵ ئهو هێزهى كۆمارى ئیسلامىی ئێران نهبووه كه ههوڵى ئهوهى دهدا بارهگاكانى دیموكرات بۆردومان بكات، بۆیه كۆمارى ئیسلامى ئێران نهیتوانى بارهگاكانى حزبى دیموكراتى بۆردومان بكات“.
دهربارهى هۆكارى بڵاو بوونهوهى ئهو گرته ڤیدۆیه، جێگری لێپرسراوى مهڵبهندى هەڵەبجەی یهكێتی ئاماژهى بهوه داوە، ئهو ڤیدۆیهى كه بڵاو بووەتەوە، ”مهرامى سیاسی له پشته“. دەشڵێت: ”دهوروبهرهكهمان دهیانهوێت ههموو حزبهكان ناشرین بكهن، بهتایبهتى لهم دۆخهى ئێستادا، عێراق و توركیا ههوڵى ئهوه دهدهن پێگهى كورد لاواز بكهن“.
هەر لەبارەی تۆمارە ڤیدیۆییەکە، ڕۆژی یەکشەممە 4/3/2018، وهستا ڕهسوڵ، فهرماندهى پێشمەرگەی یەکێتی بە (باسنیوز)ى ڕاگهیاند، ئهو گرته ڤیدۆییەى كه بڵاو كراوهتهوه، ”هیچ پهیوهندییەكى ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆى به منهوه نییه“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئهو كهسهشى كه دهركهوتووه، كهسێكى قهڵهوه و له ههموو ژیانى خۆمدا، هێنده قهڵهو نهبووم، بۆیه من ئاگادارى شتێكى لهو شێوهیه نیم“.
بە گوتەی وەستا ڕەسوڵ، ئەو کاتە لە نێو هێزە چەکدارییەکاندا نەبووە و ”تەنها لە مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کارم کردووە“.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە، فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق کە ئەو کاتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە، لەلایەن ئێرانییەکانەوە ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی هانی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدات، ئاگربەست ڕابگەیەنن و چەک دابنێن.
بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە، هێزەکانی ئێران هەوڵ دەدەن پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵ بەو کارەیان بکەن و هێزەکانیان لە ڕێگەی سنووری حاجی ئۆمەران و بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیدا بگەڕێننەوە ئێران، بەڵام لەلایەن پارتییەوە بە توندی ڕێگەیان لێ دەگیرێت و چەند بەرپرسێکیشیان بۆ ماوەیەک دەستگیر دەکرێن. بەرپرسێکی پارتی ئەوکاتە دەڵێت: ”ئێمەش سیاسەت دەزانین و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی تێپەڕبوونتان پێ نادەین“.
لە بەرامبەر ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا، پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارێکی بەڵگەیی ڤیۆیۆییان بڵاو کردەوە و بەڵگەنامەکانی ئێرانیان بە درۆ خستەوە.
لەو تۆمارەدا محەمەدنەزیف قادری، ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دەڵێت: ”فیلمەکە بێهێزیی هێزەکە نیشان دەدات. ئامانجیشیان نەپێکاوە، بەڵکو لەو تۆمارەدا هەوڵ دەدەن دووبەرەکی لەنێوان هێزەکانی باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکەن“.
هاوکات کاوە بەهرامی کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندامی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکە بووە، ئاشکرای کردووە، ”هەلومەرجی ئەوکاتە دەستی بەستین ئەگینا دەمانتوانی نەیەڵین هێزەکە بگەڕێنەوە“.
ئەوەش ناشارێتەوە کە ئەو شوێنەی هێزەکەی ئێران تێیدا جێگیر بوون، پێشمەرگەی یەکێتی پارێزگارییان لێ کردووە و دەڵێ: ”ئەوان جووڵەیان کرد و پێشمەرگەکانمان ئاگاداریان کردینەوە، یەکێتی پێیان گوتین ئەوە هێزی ئێمەیە ئاگاتان لێ بێ لێیان نەدەن“.
بۆ بینینی تۆمارە ڤیدیۆییەکەی ئێران و تۆمارە ڤیدیۆییەکەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کلیک لێرە بکە..
http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/419785
باسنيوز
