سێ بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی کرماشان لەسێدارە دران
ماڵپەڕی (هەنگاو) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە "کەیوان ڕاشخار" کوڕی مەولوود، تەمەن 27 ساڵ و گۆرانیبێژی کورد، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/3/4 لە گرتووخانەی دیزڵئابادی کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراوە.
کەیوان ڕاشخار خەڵکی گوندی "زەردوویی"ی سەر بە پاوە، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی کوڕە پووری خۆی بەناوی "تەیموور زارعی" دەستگیر کراوە و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو گۆرانیبێژە گەنجە ساڵی 2011 ئەلبوومێکی گۆرانیی کوردیی بڵاو کردووەتەوە.
بە گوتەی یەکێک لە کەسوکاری ئەو هونەرمەندە گەنجە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی "وەیس" بە خاک سپێردراوە.
هاوکات مەسعوود وەکیلی تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ کە خوێندکاری زانکۆی ئیسفەهان بووە، و بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست حوکمی سیدارەی بۆ بڕاوەتەوە، ئەمڕۆ لە گرتووخانەی دیزڵئابادی کرماشان لەسێدارە دراوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کەسێکی دیکەش بە تۆمەتی بازگارنی بە مادەی هۆشبەر لەسێدارە دراوە کە هەتا ئێستا لەبارەی ناو و ناسنامەی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
bas news-
