دهۆك.. له كاتی ئازادكردنیاندا چه‌ند ورچێك هێرشیان كرده سه‌ر دوو ڕۆژنامه‌وان
له‌كاتی نمایشی ئازادكردنیان كه له‌سه‌ر چیای گاره له سنووری پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو سێ ورچ هێرشیان كرده سه‌ر دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد و به‌وهۆیه‌وه زامدار بوون.
بڵند بریفكانی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی هاریكاری كوردیی ئه‌مه‌ریكی بۆ پاراستنی ژینگه و ئاژه‌ڵی كوردستان گوتی: " ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(4-3-2018) ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵسا به ئازادكردنی سێ ورچ له‌سه‌ر چیای گاره له سنووری پارێزگای دهۆك به‌ڵام له‌كاتی ئازادكردنیان ورچه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند كه‌سێك".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌كاتی هێرشی ورچه‌كان دوو ڕۆژنامه‌وان كه وێنه‌گری كه‌ناڵی ئاسمانیین زامداربوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی ڕاكردنی له‌ده‌ست ورچه‌كان كه‌وت و سه‌ری شكا و ئه‌وی دیكه‌یان به‌هۆی هێرشی ورچهكانهوه زامداربوو به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه ئامادابووهكانهوه هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه ڕزگار كران.
گوتیشی: "له ساڵی ڕابردوو ئێمه شه‌ش ورچمان له‌سنووری شارۆچكه‌ی چۆمان ئازاد كرد و تاوه‌كو ئێستا له شوێنی خۆیان ماون و ئامانجی ئێمه‌ش له به‌ره‌ڵاكردن و ئازادكردنی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه ڕزگاركردنی ژینگه‌ی كوردستانه له له‌ناوچوون".
bas news-
