سه‌ڵاح ده‌لۆ: له‌م دۆخه‌دا، هه‌موو شتێك له كه‌ركووك له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدایه
سه‌ڵاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕه‌وشی ئێستای كه‌ركووك له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی عێراقه، چونكه ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتن و سوپا و چه‌كیان له كه‌ركووك هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی بەغدایە. تا كورد له كه‌ركووك ده‌سته‌ڵاتی هه‌بوو به‌غدا ئاماده نه‌بوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، كه ئێستایش بڕیار دراوه هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه بكرێت، ئه‌وه پێشتر داخوازیی ئێمه بووه وه‌ك كورد و كه‌ركووكی."
دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه بچن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێن، نوێنه‌رانی پارێزگای كه‌ركووك داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ڕوونی كرده‌وه: "نوێنه‌رانی كه‌ركووك له په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌ندێ مه‌رجیان كردووه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌ركووك، له‌وانه‌ش ده‌رچوونی هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، بێ گومان ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه شتێكی باشه، به‌ڵام ئێمه گه‌شبین نین له‌وه‌ی هه‌نگاوێكی وه‌ها بنێن."
هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، به هاوكاری و ڕێخۆشكهریی چه‌ند خیانه‌تكارێك له نێو هێزێكی سیاسیی كوردستانیدا، له ١٦ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری پار، كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌گه‌لێكی دیكه‌ی باشووری وكردستانیان داگیر كرد.
سه‌ڵاح ده‌لۆ له‌وباره‌وه جه‌ختی كرده‌وه: "هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک به‌و حاڵه‌تی داگیركارییه‌وه له كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی نابێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه، هه‌ر به هۆی داگیركارییه‌وه ئێمه وه‌ك پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقمان كردووه، چونكه هه‌موو شتێك له كه‌ركووك له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدایه."
kdp-
