نێچیرڤان بارزانی ستایشی كار و چالاكییه‌كانی كونسووڵی چینی کرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤/٣/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تان بانگلین كونسووڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیدارێكدا بانگلین خۆشحاڵیی خۆی به‌و دیداره و كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كونسولی گشتیی كۆماری چینی میللی ده‌ربڕی و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و چینی دووپات كرده‌وه. سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و هه‌موو ده‌زگاكانی هه‌رێمى كوردستانی كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكاری و ئاسانكاریی زۆریان پێشكه‌ش كردووه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌یان پێ بدرێت، به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌ڕێز بانگلینی كرد بۆ ئه‌و كاره باشانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره نوێكه‌یدا بۆ خواست، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوكاری و كارئاسانییهكانی بۆ كونسولی نوێی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، خوازیاری ئه‌وه‌ش بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له ڕووی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و كارئاسانییه‌ك نیشان دا.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
