به‌رپرسێك: سبه‌ینێ ئیداره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێته به‌غدا
محه‌مه‌د شوه‌یلی، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌سته‌ى گشتیی ده‌روازه‌كانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: "سبه‌ینێ له كۆنرهیهكی ڕۆژنامه‌وانیدا، قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیری ناوخۆى عێراق، وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى كوردستان له 25/ 9/ 2017 ، حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، وه‌ك سزایه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌هاوكارى ئێران و توركیا ژماره‌یه‌ك له ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى داخست.
ئه‌مڕۆش، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كانیش، هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هیواى خواست ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا هه‌یه بگاته ئه‌نجام و له به‌رژوه‌ندیى هه‌موواندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
دوێنێ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دواى ماوه‌یه‌كی زۆر لهكێشمهكێش له‌سه‌ر یاساكه، دواجار لایه‌نه شیعه‌كان و سونه‌كانى عێراق، به بێ ئاماده‌بوونى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، یاسای بودجه‌ى ساڵى 2018ـه‌یان، تێپه‌ڕاند.
باسنيوز
