سەرۆکایەتیی پەرلەمان: پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی دەکرێ

 سەرۆکایەتیی پەرلەمان: پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی دەکرێ
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان یاسای چاکسازیی لە مووچە و خانەنشینیی رەت دەکاتەوە و دەستکاری دەکرێت.

رۆژی یەکشەممە 4/3/2018، جەعفەر ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسیکدا لە پەرلەمان، رایگەیاند، کە دوای یاداشتی ژمارەیەک فراکسیۆن، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا یاساکە بگەڕێنێتەوە هۆڵی پەرلەمان.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکانی ژمارەیەک فراکسیۆنی پەرلەمان رایانگەیاند، کە یاداشتێکیان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و تێیدا داوایان کردووە یاساکە دەرنەچووێنێت و بیگەڕێنێتەوە هۆڵی پەرلەمان، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران.

بەپێی یاساکە، مووچە و ئیمتیازاتی خانەنشینە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت و دوو مووچەیی لە کوردستان نامێنێت.


ناوی ئەو فراکسیۆنانەی یاداشتەکەیان واژۆ کردبوو:


پارتی دیموکراتی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

چاکسازیی تورکمان

رۆشنبیریی تورکمان


گەشەپێدانی تورکمانی

ئاراستەی سێیەم

بەرەی تورکمانی

ئەنجومەنی کلدانی سریانی ئاشووری









باسنيوز
Top