هێرۆ کاتی کۆنگرەی یەکێتی دیاری دەکات

 هێرۆ  کاتی کۆنگرەی یەکێتی دیاری دەکات
هاوسەری سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دیاری دەکات.



زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە 3/3/2018ـی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری جەلال تاڵەبانیی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی و عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو حزبە ماڵی تاڵەبانی، کۆ بوونەوە.



زوبێر عوسمان هەروەها رایگەیاندووە، لەو کۆبوونەوەیەدا، هێرۆ ئیراهیم ئەحمەد و عادل موراد رێک کەوتوون لەسەر ئەوەی، رۆژی دووشەممە 5/3/2018 کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەنجام بدەن و کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژیش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبەکە، کە دەکەوێتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رابگەیەندرێت.



ئەو هەوڵەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و عادل موراد بۆ دیاریکردن و راگەیاندنی کاتی بەستنی کۆنگرە بەبێ بەشداریپێکردنی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتییە.



پێشتر لە وەڵامی پەیامێکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەددا، کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە پەیامەکەیدا، بنەماڵەی هێرۆ ئیبراهیمی بە قۆرخکاری دەسەڵاتەکانی یەکێتی دانا و رایگەیاند، دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، بنەماڵەکەی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەولا و ئەملا کردووە، کە ”ئیحراجییەکی زۆری حزبی و نەتەوەیی بۆ یەکێتی دروست کردووە.





باسنیوز
Top