حاكم گۆران له دهۆكه‌وه ده‌یه‌وێت بۆ گه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌ی به‌پێی به‌ره‌و سلێمانی بڕوات
حاكم گۆران ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه چووه سه‌ر چیاییه‌ك له سنووری دهۆك، ڕای گه‌یاند بوو، تا ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست نه‌بێت له سه‌ر چیاكه نایه‌ته خواره‌وه، ئه‌مجاره‌یان بۆ گه‌یاندنی پڕۆژه‌یه‌كی ده‌یه‌وێت له دهۆكه‌وه به پێی به‌ره و سلێمانی به‌ڕێ بكه‌وێت.
سوبحی عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به حاكم گۆران، ڕاگه‌یاند: "بڕیارم داوه كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، له مانگرتنه‌كه‌م له سه‌ر چیای گوندی زێوا بشكێنم و به‌ره‌و سلێمانی به پێ به‌ڕێ بكه‌وم، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بادینان بگه‌یه‌نمه لایه‌نه‌كان، تاكو یه‌كریزی له ناو كوردان دروست بێته‌وه و هاوكات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاونان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردی پشتگیریم بكه‌ن".
حاكم گۆران، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌ردانی گڵكۆی مام جه‌لال ده‌كات و دواتر به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چێت، پاشان سه‌ردانی مه‌زارگای نه‌مران له بارزان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كریزی ناو ماڵی كورد به‌رقه‌رار بێت.
حاكم گۆران ته‌مه‌نی 55 ساڵه و له ساڵی 1980 تاوه‌كو 1992 پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلوول بووه، ماوه‌ی 26 ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژێت و ماوه‌ی هه‌شت مانگیشه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و چووه‌ته سه‌ر چیای گوندی زێوا و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، تا ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست نه‌بێت له‌سه‌ر چیاكه نایه‌ته خواره‌وه.
bas news-
