گوتەبێژی حکوومەتی عێراق باسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەکات
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/3/2018، ڕايگه‌یاند: "چه‌ند لێژنه‌یه‌كى وردبینى له لیستى مووچه‌ى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانیان كردووه، به‌م نزیكانه كۆتایی پێدێت و مووچه‌ى ئه‌و توێژانه دابه‌ش ده‌كرێت".
بە گوتەی حەدیسی، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ”پە‌یوە‌ست نییه بە كێشه‌ى خاڵه سنوورییه‌كان و دۆسیه‌ى نه‌وتەوە“، هه‌ر بۆیه هه‌وڵ دەدرێت وردبینى له لیستى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا بكرێت.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "دابه‌شكردنى مووچه و ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، پرسێكى سیاسی، یاخود هه‌ڵبژاردن نییه کە بڵێن دواى هه‌ڵبژاردن، یاخود پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان حكوومه‌تى عێراق خه‌رجى ده‌كات، به‌ڵكوو په‌یوه‌سته به‌وه‌ى كه هه‌ركات کارەکانی لێژنه‌ى هونه‌ری و وردبینیی وه‌زاره‌ته‌كان كۆتایى هات، مووچه دابه‌ش ده‌كرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر له دوو مانگه، لێژنه‌ى وردبینى له چەندان وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كار له‌سه‌ر لیستى مووچه‌ى فەرمانبەران دەکەن و حكوومه‌تى عێراقیش به‌ڵێنی خه‌رجكردنى مووچەی فەرمانبەرانی داوە، به‌ڵام تا ئێستا دابه‌ش نه‌كراوه، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە حکوومەتی عێراق پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان هەم وەک کارتی فشار و هەمیش وەک هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکار دەهێنێت.
باسنيوز
