بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕێگەی نێوان هەولێر بۆ مەخموور بكرێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 3/3/2018، عەبدوڵا تاهیر، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕايگەیاند: "دوێنێ هەینی شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتیی قایمقامی مەخموور و بەڕێوەبەری شاردێكان، سەردانی مەخمووریان كرد، لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبوونەوە و لەو كۆبوونەوەدا تاوتوێی كردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر مەخمووریان كردووە و پاشان بڕیاری كردنەوەی ڕێگاكەیان دا".
ئاشكراشی كرد: "بڕیارە لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەكی فەرمی رێگای نێوان هەولێر - مەخموور بكرێتەوە".
دوای ئەوەی لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی هێرشی كردە سەر سنووری مەخموور و پاشان پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بووەوە و لە ئەنجامدا رێگای سەرەكیی نێوان هەولێر- مەخموور داخرا، ئێستاش دوای زیاتر لە چوار مانگ، بڕیارە ئەو رێگایە بكرێتەوە.
باسنيوز
