موراد قەرەیلان: باشووری كوردستان بۆ پشتیوانیی عەفرین فیداكارییەكی مەزن دەكەن

 موراد قەرەیلان: باشووری كوردستان بۆ پشتیوانیی عەفرین فیداكارییەكی مەزن دەكەن
ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، گەلی باشوری كوردستان، بۆ پشتیوانی لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان كە زیاتر لە 40 ڕۆژە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی لەدژی دەست پێکردووە، فیداكارییەكی گەورە دەكەن.

موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكی (ڕادیۆی دەنگی وڵات) ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، گەلەكەمان لە باشوری كوردستان و ئەورووپا، بەڕاستی بۆ پشتیوانی عەفرین فیداكارییەكی گەورە دەكەن، ئەو بەرخودانەی كوردستان، بە رۆحێكی نەوتەوەیی ئافرێنراوە، جارێكی تر هەر كەس لەوە تێگەیشت كە كورد بۆ خۆی دۆستی خۆیەتی و دەتوانن خاوەندارێتیی لە یەكتر بكەن".

قەرەیلان، روونیشی كردووەتەوە، كورد بەو جۆرە دەتوانن دۆستی ڕاستەقینەی خۆشیان بدۆزنەوە، ئیدی جارێكی دیكەش ئەوە سەلمێنراوە كە پێویستیمان بە یەكێتیی نەتەوەییە.








باسنيوز
Top