گۆرانیبێژێكی میللی به ته‌قه‌ی خۆشی گیانی له‌ده‌ست دا
دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 2018/3/1، لە گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی خێزانی، چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك كراوه و یه‌كێك له گوله‌كان به‌ر سینگی ئه‌و گۆرانیبێژه كه‌وتووه و به‌وهۆیه‌وه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و گۆرانیبێژه میللییه هیچ ڤیدیۆ كلیپێكی نه‌بووه و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگه خێزانییه‌كان دانیشتنه تایبه‌تییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرد.
باسنيوز
