به‌غدا چه‌ند مه‌رجێك بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر داده‌نێت

 به‌غدا چه‌ند مه‌رجێك بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر داده‌نێت
پێشووتر به‌شێوه‌ی نافه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرابوو كه‌ ئه‌مڕۆ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركووك - هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی به‌غداوه‌ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ دواخرا.

كه‌ناڵی (كوردستان24) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووک بکرێتەوە، بەڵام رازی نەبوونی حکومەتی عێراق و دانانی پێشمەرج، کردنەوەی رێگەکەی دواخستووە، بەو پێیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاکلایەنە بڕیاری کردنەوەی رێگەکەی داوە.

ئه‌مه‌ بۆ سێیه‌مین جاره‌ ده‌نگۆی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركووك به‌شێوه‌ی نافه‌رمی بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ داخراوی ماوه‌ته‌وه‌.

لەدوای رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەرەوە، رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووک و مەخموور داخرا و تا ئێستاش حكومه‌تى عێراق به‌ ره‌سمى بڕیارى كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌ى نه‌داوه‌.











باسنيوز
Top