له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌قۆدا گیرا

له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌قۆدا گیرا
قایمقامیه‌تی شاری هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌قۆ و ئامێری شه‌ڕكردندا گیراوه‌.



ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/3/2018، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌قۆ، دامبۆكس و ساتوردا گرتووه‌.


قایمقامی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ فرۆشتنی ئه‌و جۆره‌ چه‌قۆ و كه‌لوپه‌لانه‌ قه‌ده‌غه‌كراون هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
bas news-
Top