گه‌رمیان.. بەتۆمەتی دزیکردن دوو کەس دەستگیر کران

گه‌رمیان.. بەتۆمەتی دزیکردن دوو کەس دەستگیر کران

پۆلیسی گه‌رمیان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تۆمه‌تى دزیكردن، دوو تۆمه‌تبار كه‌ ده‌ستیان له‌ چه‌ند تاوانیكی دزیكردن هه‌بووه‌، ده‌ستگیر كران.



ڕائید (عه‌لى قه‌دوورى)، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ په‌یجی تایبه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ (فه‌یسبووك) بڵاوی كردوه‌، كه‌ دوای ئەوەی چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە کەلار ڕوویان دا، پۆلیس لێکۆڵینەوە و گەڕانی بەدوای تۆمەتباراندا دەست پێکرد.


هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "ڕۆژی سێ شەمە مەفرەزەکانی 104ی کەلار توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا بگرن".

ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تۆمەتباران دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە لە جۆری (جیب واز) و هەر جارە و یەکیک لەئۆتۆمبێلەکانیان بەکارهێناوە.

دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە، كه‌ پێکەوە شەش حاڵەتی دزیکردنیان لەماڵان ئەنجامداوە.


بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446له‌ یاسای سزادانى عێراقیی، ئەو دوو تۆمەتبارە بەند کراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوه‌.
bas news-
Top