شێخ جه‌عفه‌ر: به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ته‌عریب له سه‌رده‌می به‌عس خراپتره
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "حكوومه‌تی عێراق هێزێكی فریاكه‌وتنی هێناوه بۆ خانه‌قین و گۆڕانكاری له هێزه‌كانی خۆیدا كردووه، پێنج ده‌بابه‌شیان هێناوه بۆ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری و جموجۆڵیان به‌رده‌وام هه‌یه."
شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌وجێكی هێزی پێشمه‌رگه هێنراوه بۆ ناوچه‌ی گوڵه‌جۆ، کە لەبەرانبەر ئه‌و هێزه‌ی حكوومه‌تی عێراقە کە به شه‌و و نهێنی هێناویەتییە ناوچەکە"، فۆڕمێكیان هێناوه له‌ڕێگه‌ی قایمقام و ئه‌نجوومه‌نه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵێك پرسیار و ورده‌كاری تێدایه كه باس له‌وه ده‌كات ناوی سیانی و خه‌ڵكی كوێ و چ نه‌ته‌وه و سه‌ر به‌چ حێزبێك و لایه‌نێكی و له‌هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ی، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه و زۆرێكیش له‌وانه ئاماده نه‌بوون فۆرمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه، چونكه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێنرابوو بۆ ناوچه‌كه و مه‌به‌ستی خۆیان هه‌بووه له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی و به‌ناوی سه‌رژمێری كردوویانه و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن."
به‌رپرسی لقی 15ـی پارتی ده‌شڵێ، "هه‌ر له‌ئێستاوا خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی خروقات له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاماده‌كردووه، چونكه لیستی عه‌بادی وعه‌لاوی و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه له‌ناوچه‌كه و به‌رده‌وام عه‌ره‌ب هاورده ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كه و ته‌نیا له چه‌ند رۆژی رابردوو زیاتر له‌هه‌زار و 300ماڵی عه‌ره‌بیان هێناوه بۆ ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نفوزی عه‌ره‌ب زیاد بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌عریب به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ستی پێكردووه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش هاورده ده‌كرێن كه شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگی عه‌ره‌ب زیاد بكرێت و بێ گومانیش زیاد ده‌كات، چونكه ئه‌و ته‌عریبه‌ی ئێستا ده‌كرێت زۆر له‌وه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس خراپتره و به‌ئاشكراش ده‌یكه‌ین."
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا زیاتر گوتی، "ئه‌و هه‌موو كارانه‌ی له‌سنووری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ریشی دژی كورد ده‌كرێت به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره، كه ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان كرد جگه له‌زیان گه‌یاندن به خه‌ڵكی كورد هیچ قازانجێكیان نه‌كردووه، چونكه له‌ناوچه‌كه سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هیچ قیمه‌تێكیان نیه و حیسابیشیان بۆ ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه كردی ته‌نیا فرۆشتنی خاك و میلله‌ت و ره‌نجی سه‌د ساڵه‌ی كورد بووه، چونكه حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی 60 گروپن و كاریان ته‌نیا به‌شیعه بوون و ته‌عریبه له‌ناوچه‌كه و له داعش خراپترن."
kdp-
