"هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیانەوێ پێشمەرگە و سوپای عێراق ژووری هاوبەش لە کەرکووک دروست بکەن"
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سه‌رۆكئه‌ركانی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه گوایه عێراق داوای له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه بۆ به‌شداریكردنی وه‌زاره‌ت له دروستكردنی ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆن له كه‌ركووك، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه کە هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆن له شاری كه‌ركووك دروست بكرێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگریی عێراق به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه، ته‌نیا ئاگاداری ئه‌وه‌ین هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست لێی نزیكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقە بۆ پاراستنی ناوچه‌كه."
دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنووری كه‌ركووك، ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه به ته‌واوی تێكچووه و ڕۆژانه چه‌ندین پێشێلكاری ده‌كرێن، جگه له‌وه‌ش، داعش به هۆی لاوازیی هێزه عێراقییه‌كانەوە له كه‌ركووك ده‌ستیان به چالاكی كردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: "هه‌ر كاتێك به‌فه‌رمیی داوكاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا، ئه‌وكات ئێمه دیراسه‌تی ده‌كه‌ین و مه‌رجی خۆمان هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له‌و ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌ش، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سنووری كه‌ركووك، چونكه وه‌زاره‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك به چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه به‌شداری ئۆپهڕاسیۆنێك له كه‌ركووك نابێت كه هێزی پێشمه‌رگه ئاماده نه‌بێت له شاری كه‌ركووك."
لیوا قارمان شێخ كه‌مال ڕوونی كرده‌وه: "چۆن هێزی عێراقی له كه‌ركووك هه‌ن، پێویسته به هه‌مان شێوه هێزی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بێت، پێشمان وایه به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه و هاوكاریی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێمان باشه ژووری هاوبه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام هێزی هاوبه‌شیش هه‌بێت."
kdp-
