لە قەزای دەشتی هەولێر بۆمبێک بە ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقییەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە پەیجی دژە تیرۆری کوردستان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، كاتژمێر (٤:٠٠)ی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠١٨/٣/١) لە سنووری قەزای بنەسڵاوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئەو کەسە بریندار بووە و کوڕێکیشی گیانی لەدەست داوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیجەکە، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کردووە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە.
باسنيوز
