خاچی‌سووری نێودەوڵەتی: هاوکارییە مرۆییەکان بۆ عەفرین ڕەوانە کران

 خاچی‌سووری نێودەوڵەتی: هاوکارییە مرۆییەکان بۆ عەفرین ڕەوانە کران
ڕێکخراوی خاچی سووری نیودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە چەندین کاروانی هاوکاریی مرۆیی دوێنێ لەڕێگەی "تەلڕەعفەت"ەوە بەرەو کانتۆنی عەفرین وەڕێ کەوتوون.

لەمبارەوە "سانا" ئاژانسی زمانحاڵی سووریا بڵاوی کردووەتەوە کە دوێنێ چوارشەممە 2018/2/28 لەڕێگەی خاچی سووری نیودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبییەوە 28 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر یارمەتی و هاوکاریی مرۆیی بەرەو شاری عەفرین بەڕێ کراون.

هەرچەند لە ڕێکەوتی 2018/2/24ەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستی یەک مانگە لە سووریا ڕاگەیەندراوە، بەڵام هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری هەر بەردەوامە.










باسنيوز
Top