لە كەركووك پێشمەرگەیەك لە ماڵەكەی خۆی كوژرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/3/2018، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركووك بۆ ماڵپەڕی "شەفەقنیوز"ی ڕای گەیاندووە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، لە گەڕەكی كوردستانی شاری كەركووك، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەك كە پێشمەرگەیە و دەستڕێژی گوللەی لێ کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتە روو، كوژراوەكە ناوی (ه. ج) و پێشمەرگەیە لە لیوای 114ی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە كوشتن و ڕفاندن و هەڵكوتانە سەر مالان و دزیكردن لە كەركووك بووەتە دیاردە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
