فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکووک كوژرا
رۆژی پێنجشەممە 1/3/2018، عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل، گوته‌بێژی پۆلیسی كکەرکووک ڕايگه‌یاند، شەوی چوارشەممە 28/2/2018، شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی لە شارەدێی تازە لە باشووری کەرکووک، دروست بووە.
عەقید ئەفراسیاو کامل هەروەها رایگەیاند، لە شەڕەکەدا، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە پلەی ئامر فەوج کوژراوە.
بارودۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان لە 16ـی ئۆکتۆبەر رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپیی دەچێت و هێز و میلیشیا عێراقیئیەکان توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە لە چەکدارانی داعش.
پێشتریش لە مانگی حوزەیرانی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە چوونە ناو عێراق و شکستیان بە سوپای عێراق هێنا و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
