بەرەی توركمانی: رفاندن و کوشتنی هاووڵاتیانی کەرکووک روو لە زیادبوونە

بەرەی توركمانی: رفاندن و کوشتنی هاووڵاتیانی کەرکووک روو لە زیادبوونە

ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی رایگەیاند لە دوای خیانەتەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە، رفاندن و كوشتنی هاووڵاتیان لە كەركووك روو لە زیادبوونە، تا ئێستەش ٢٧ ئەندامی بەرەی تورکمانی تیرۆر کراون.


ئایدن مەعروف لە دیدارێكی ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵو"ی نیمچە فەرمی توركیا، ئاماژە بە خراپبوونی دۆخی كەركووك دەكات لە دوای خیانەتەكەی ١٦ی ئۆکتۆبەر، كە لەلایەن پاڤێل تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و دارودەستەكەیان لە باڵێكی یەكێتی دژی شارەكە و هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دا.


ئەندامەكەی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی ئاماژە بەوەش دەكات كە ئێستە شاری کەرکووک تووشی قەیرانێکی ئەمنی بووەتەوە و سەقامگیری لە ناوچەکەدا نەماوە، ململانێ سیاسییەکانیش لە کەرکووک قووڵتر بوونەتەوە و پێکهاتەکانیش کراونەتە ئامانج.


ئایدن مەعروف ئەوەشی گوتووە كە تا ئێستە پێکهاتەی تورکمانی رووبەڕووی زۆرترین پەلامار بووەتەوە لە كەركووك، تا ئێستەش هیچ هێز و لایەنێک لەسەر ئەو پەلامار و کارە تیرۆریستییانە دەستگیر نەکراون.


رۆژانە چەندین تاواتی رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییان لە شاری کەرکووک تۆمار دەكرێ، هەفتەی رابردوو کارمەندێکی ئاسایش تیرۆر کرا. لە گەڕەکی سەعدونییەش، داعش ژمارەیەک چەكداری حەشدی گوللـەباران کرد.
bas news-
Top