له سنووری داقووق چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و برینداربوون
سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/2/2018، بۆ میدیا عێراقییه‌كان ڕای گه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له نێوان شارۆچكه‌ی داقووق و گوندی به‌شیری سه‌ر به شاره‌دێی تازه، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو و سێ چه‌كداری دیكه‌شیان برینداربوون.
دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكی خیانه‌تكار، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری كه‌ركووك نه‌مان، به‌و هۆیه‌وه جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له سنوری كه‌ركووك زیاد بووه.
باسنيوز
