وەزارەتی ناوخۆ و عەشیرەتەکانی عێراق بەڵێننامەی شەرەف واژۆ دەکەن

وەزارەتی ناوخۆ و عەشیرەتەکانی عێراق بەڵێننامەی شەرەف واژۆ دەکەن
وەزارەتی ناوخۆی عێراقی و شێخی عەشیرەتەکانی ئەو وڵاتە بەڵێننامەی شەرەف، واژۆ دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)، شێخی عەشیرەتەکانی عێراق و نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ رێککەوتوون لەسەر هەڕەشەنەکردن لە هاووڵاتییان لەلایەن خەڵکانی سەر بە عەشیرەتە جیاوازەکانەوە.

شێخی عەشیرەتەکان و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ ”بەڵێننامەی شەرەفیان واژۆ کردووە بۆ رێگریکردن لەو رووداوانە و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکان و بوونی سەدان گرووپ و میلیشیای چەکداری لە عێراق، بەشێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە هاووڵاتییان لەسەر بنەمای تائیفی، نەتەوەیی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، دەڕفێندرێن و دەکوژرێن

هەروەک لە وێنەکەدا دیارە، بەهۆی ناکۆکییەکانەوە، چەکدارانی سەر بە عەشیرەتە بەهێزەکان لەسەر دیواری کەسانی عەشیرەتە رکابەرەکانیان، دوای دەرکردنیان لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان،

دەنووسن، ”خوێن قەرزارە و ئەم خانووە نە دەکڕێ و نە دەفرۆشرێ“.









باسنيوز
Top