سروه خوشكی شاسوار دەستی لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنی گۆڕان کێشایەوە
شیرین ڕه‌زا، ئەندامی فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/2/2018، سروه عه‌بدولواحید له‌نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووە كه ده‌ستى له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنەرانی عێراق کشاندووەتەوە و گوتوویەتی: ”له‌مه‌ودوا ته‌نیا په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانم“.
بە گوتەی شیرین ڕەزا، لە نامەکەدا سروە عەبدولواحید هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی ”بۆ سەرقاڵبوون بە خوێندن“ەوە گەڕاندووەتەوە.
باس‌نیوز
