نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران

 نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران
تاوەکوو ئێستا وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2017ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ نەکردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێ پێش جەژنی نەورۆز، بەشێکی زۆر لە فەرمانبەران مووچەکانیان پێ بدرێت.



بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی کوردستان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یەکەکانی (70 و 80)ی پێشمەرگە دابەش کرا، بەڵێن دراوە مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت، بەڵام ئەو مووچەیە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران نییە، چونکە چەند مانگێکە خانەنشینان مووچەیان پێ نەدراوە.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێ لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی مانگی 11/2017ی فەرمانبەران دەست پێ بکات و تاوەکوو جەژنی نەورۆز، ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەران مووچەکانیان پێ بدرێت.





ئەو سەرچاوەیەی نێو دیوانی وەزارەتی دارایی ئاماژەشی بەوە کرد کە وەزارەتەکانی پەروەردە و پێشمەرگە داوایان کردووە لە خشتەی دابەشکردنی مووچەدا، پێش وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەی حکوومەت مووچەیان پێ بدرێت، بەڵام هێشتا ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دارایی لەمبارەیەوە دەستی پێ نەکردووە.








باسنیوز
Top