ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستى كه‌ركووك ئه‌نجام درا
گوته‌بێژى پۆلیسی كه‌ركووك ڕای گه‌یاند، ئه‌مشه‌و (سێشه‌ممه 27/ 2/ 2018) ماتۆڕسكیلێك له‌ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركووك، ته‌قییه‌وه.
عه‌قید (ئه‌فراسیاو كامل)، گوته‌بێژى پۆلیسی كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "ئه‌مشه‌و ماتۆڕسكیلێك له‌نزیك سه‌لام مۆڵ له جادى قودس له‌ناوه‌ڕاستى كه‌ركووك، ته‌قییه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى ڕووداوه‌كه، پۆلیس ناوچه‌كه‌ى كۆنترۆڵ كردووه، گوتیشی: "ته‌قینه‌وه‌كه هیچ قوربانییه‌كى به‌دواوه نه‌بووه".
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
bas news-
